دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێیەم ڕۆژی شەڕی حکومەتی ئێران و ئیسرائیل

سێیەم ڕۆژی شەڕی حکومەتی ئێران و ئیسرائیل
خبات میدیا

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران لە سەعاتەکانی سەرەتای ڕۆژی دووشەممە ۲۶ی جۆزەردان ڕاپۆرتیان دا کە شەپۆلێکی نوێی نزیکەی ٧٠ مووشەک لە ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هاویژراون. لەبەرانبەردا، سپای ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ڕژیمی ئێران ڕاگەیاند کە بریتی بوو لە بۆردومانکردنی شوێنە ئەتۆمییەکانی پارچین و نەتەنز و شوێنە سەربازییەکان لە شارە جۆربەجۆرەکان.
هەروەها میدیاکانی ئێران باسیان لە کاراکردنەوەی بەرگری ئاسمانی لە مەشهەد کردووە. لە هەمان کاتدا ئیسرائیل هیۆم بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٢.٥ پلە بە پێوەری ڕێشتەر لە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی میدیای دەوڵەتی ئێران، بەرگرییەکانی سپا لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی پارچین چالاک کران. تۆڕی تلڤەزیۆنی "خبر"ـی ئێران هەروەها بڵاویکردەوە کە ئێستا بەرگرییە ئاسمانییەکان بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئیسرائیل لە نزیک نەتەنز دەدەنەوە.

ئەو وێنانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدەن کە لە سەعاتەکانی سەرەتای ڕۆژی دووشەممە  هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی ئەنجامدا و ئامانجەکانی شاری مەلارد لە پارێزگای تاران کردە ئامانج.
ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردان، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تۆڕی بەرگری ئاسمانی تەورێز بە تایبەت لە دەوروبەری "بنکەی شێکاری دووەم" لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل چالاک کراوە.

9 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێیەم ڕۆژی شەڕی حکومەتی ئێران و ئیسرائیل

سێیەم ڕۆژی شەڕی حکومەتی ئێران و ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن