دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران بەنیازە هێرش بکاتە سەر ماڵی بەرپرسانی ئیسرائیل

ڕژیمی ئێران بەنیازە هێرش بکاتە سەر ماڵی بەرپرسانی ئیسرائیل
خبات میدیا

دوابەدوای کوشتنی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی و زانایانی ئەتۆمی حکومەتی ئێران، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ۲۶ی جۆزەردان، ئاشکرای کرد کە ڕژیمی ئێران دەستی کردووە بە هێرشکردنە سەر ماڵی بەرپرسانی ئیسرائیل.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی مووشەکیدا ماڵی نوێنەری پارتی لیکود کراوەتە ئامانج.
بە وتەی ناوبراو، دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، شین بێت، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستیکردووە بە گواستنەوەی خێزانی وەزیرەکان بۆ ماڵە نوێیەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرد کە لە ناوچەی قەیسەرە نزیک بووبووەوە، کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تێیدا نیشتەجێیە و نەتانیاهۆش لە کاتی ڕووداوەکەدا ئامادە نەبوو.
ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە هات کە ئێوارەی دوێنێ حکومەتی ئێران توندترین و بەربڵاوترین هێرشی مووشەکیی بۆ سەر تەلئەبیب و حەیفا ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٨ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٨٥ کەسیش بریندار بوون.

7 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران بەنیازە هێرش بکاتە سەر ماڵی بەرپرسانی ئیسرائیل

ڕژیمی ئێران بەنیازە هێرش بکاتە سەر ماڵی بەرپرسانی ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن