سێ‌شه‌مه 

27 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوکاندارەکان دوای ئاگاداری ئیسرائیل دوکانەکانیان چۆڵ دەکەن

دوکاندارەکان دوای ئاگاداری ئیسرائیل دوکانەکانیان چۆڵ دەکەن
خبات میدیا

دوابەدوای هۆشدارییە بەپەلەکانی سپای ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی تاران لەوان ناوچەی ۳،  بەهۆی ئەگەری هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و حکومی، دوکانداران لە تاران بە تایبەت لە بازاڕی تاران و ناوچە قەرەباڵغەکانی وەک تاران پارس، بەپەلە کەلوپەلەکانیان کۆ دەکەنەوە و شوێنەکانیان چۆڵ دەکەن.
ڕاپۆرتە گشتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو بازرگانان و هاووڵاتییاندا توندتر بووە، دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی وەک چیتگەر، باقری، ئێران ماڵ و تارانپارس کە تەقینەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵدا بووە.

6 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوکاندارەکان دوای ئاگاداری ئیسرائیل دوکانەکانیان چۆڵ دەکەن

دوکاندارەکان دوای ئاگاداری ئیسرائیل دوکانەکانیان چۆڵ دەکەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن