چەند خولەکێک لەمەوبەر، سپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەسەر ئاسمانی تاران، دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٤ی سەر بە هێزی ئاسمانی ڕژیمی ئێرانی لە بنکەیەکی سەربازی لە تاران کردە ئامانج و تێکشکاند.
ئەم فڕۆکە جەنگییانە کە بۆ ڕێگریکردن لە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان کە لە ئاسمانەکانی ئێراندا کاردەکەن، بەکارهێنرابوون، بە لێدانێکی ورد لەناوچوون.