بەگوێرەی ڕاپۆرتی "جورزاڵم پۆست"، سەرچاوە ئەمریکی و ئوروپاییەکان باس لەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە نیازە پێشنیارێکی نوێ لەژێر ناوی "بەختی کۆتایی" بخاتە بەردەم ڕژیمی ئێران.
بەرپرسێکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ئەم پێشنیازە ڕەنگە کەمێک گونجاوتر بێت لەو پلانەی کە ئەمریکا نزیکەی حەوتوو نیوێک لەمەوبەر پێشکەشی کردبوو.
هەروەها سەرچاوەکان پێداگریان لەوە کردەوە کە ناوەرۆکی ئەو پێشنیازە بەردەوام دەبێت لە پێداگری لەسەر بنەمای “پیتاندنی ئۆرانیۆمی سفر”.