سێ‌شه‌مه 

10 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریکا ئیسرائیلی ڕزگار کرد، ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار دەکات

دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریکا ئیسرائیلی ڕزگار کرد، ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار دەکات
خبات میدیا

سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس، نووسیویەتی، سەرم سوورماوە بەوەی کاتێک زانیم دەوڵەتی ئیسرائیل، کە ئێستا مەزنترین ساتەکانی خۆی لە مێژوودا بە ڕابەرایەتیی ناتانیاهۆ دەبینێت،  هێشتا گەوجانە و شێتانە دژایەتیی دەکەن.دۆناڵد ترەمپ، نووسیویەتی "ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانێکی مەزنی کاتی شەڕە! پێکەوە لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنێکی وریا و ترسناکدا، دۆزەخمان تاقیکردەوە. هەر کەسیکی تر لە جێگەی ئەو بووایە، وڵاتەکەی تووشی شڵەژان و زیانی زۆر دەبوو. بەڵام ناتانیاهۆ جەنگاوەرێکی بێوێنەی مێژووی ئیسرائیلە و بەرەنجامی شەڕەکەش کەس چاوەڕێی  نەدەکرد، ئەویش لەناوبردنی تەواوەتیی ترسناکترین بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی بوو لە جیهاندا."

4 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریکا ئیسرائیلی ڕزگار کرد، ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار دەکات

دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریکا ئیسرائیلی ڕزگار کرد، ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن