وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنەکانمان دژ بە رژیمی ئێران شەڕی ڕاگرت چەندین ساڵ بەرنامەى ئەتۆمیمان دواخستووە، ئەوەی سوپای ئەمریکا کردوویەتی مێژووییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، هەڵسەنگاندنێکی نوێی سەبارەت بەو هێرشانە خستەڕوو کە کرایە سەر دامەزراوەکانى رژیمی ئێران.
پیت هێگسێس وتى: ڕاپۆرتێکی سی ئای ئەی کە لەسەر بنەمای زانیاری و سەرچاوەی باوەڕپێکراو سەرکەوتنی هێرشەکانی پشتڕاستکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئێران شەڕی ڕاگرت. ئەوەی سوپای ئەمریکا کردوویەتی مێژوو.رژیمی
هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد بەشێکی زۆری ئەو قسانەی رژیمی ئێران دەیانکات لەسەر هێرشەکە، تەنها پەیامێکە بۆ ناوخۆی وڵاتەکەى، چونکە هێرشەکە زۆر سەرکەوتوو بوو.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختى کردەوە هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هێرشەکەی سەر رژیمی ئێران ئاماژەیە بۆ زیانی گەورەی بنکە ئەتۆمییەکان، هەموو راپۆرتەکان رایانگەیاندوه فۆردۆ وێرانکراوە.