میدیاکانی ڕۆمانیا بڵاویان کردووەتەوە، حکوومەتی هۆڵەندا بڕیاری داوە، 18 فڕۆکەی جەنگیی ئێف – 16 لە بەرانبەر تەنیا یەک یۆرۆ، بداتە ڕۆمانیا
بە گوێرەی میدیاکانی ڕۆمانیا، پێدانی ئەو فڕۆکە جەنگییانە، بە مەبەستی بەهێزکردنی هێزی ئاسمانیی ڕۆمانیا و پشتیوانیی زیاتری هاوپەیمانیی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ)ـیە.
بڕیارە گرێبەستی پێدانی ئەو فڕۆکە جەنگییانە، لە پەرواێزی بەڕێوەچوونی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، لە نێوان نیکوسۆر دان، سەرۆکی ڕۆمانیا و ئیونۆت مۆستیانۆ، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، ئیمزا بکرێت.
بە پێدانی ئەم فڕۆکە نوێیانە، ڕۆمانیا دەبێتە خاوەنی 70 فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف – 16 و بڕیارە بەم زووانە لە لایەن چەند فڕۆکەوانێکەوە ڕاهێنانیان لەسەر بکرێت.