ڕێژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران بە سەرکوت و ئێعدام چەوسانەوە لە دژی گەلی کورد و گەلانی ئێران بۆ دەیان ساڵە بناغە ڕزیوەکانی دەسەڵاتی خۆی پاراستووە. لەفەرمانی جیهادەوە تا سەربڕینی کوشتنی بە ناهەق و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری ژینا دا، ئەو ڕاستیەی بۆ جیهان دەرخست کە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە تەنیا بە زمانی هێز و جینایەت حوکمڕانی دەکات.
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی “شێری خرۆشاو” بۆ سەر ناوەندەکانی فەرماندەیی و ئەتۆمی و مووشەکی و هەروەها هێرشە نوێکەی ئەمریکا لە ناوکە ئەتۆمیەکانی ڕژیم وەڵامێکە، بۆ چەندین ساڵ نادادپەروەری و تاوانکاری و ترور و رەشەکوژی و ئاڵۆزی ئەم ڕژیمە لە ناوخۆ و سەرانسەر ی جیهان.
ئەو فەرماندانەی دەستیان بە خوێنی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران سوور ببوو، ئێستا لە ئاگری هەمان ئەو دۆزخەی کە ساڵانێک بوو دروستیان دەکرد، سووتان و لەناوچوون.
بێگومان ئەم ڕووداوە شکستێکی ستراتیژی هەژموونی سوپای پاسداران و پێکهاتەی ئەمنی ڕژێمی ئاخوندیە.
ئەمە تەنیا عەملیاتێکی سەربازی نەبوو ، بەڵکو ئەوە شکاندنی تەلیسمی پاریزاویی بۆ تاوانبارانی دەسەڵاتدار بوو و ئەوە سەرەتای گۆرانێکی قوڵ و بنەرەتی لە سیستەمی حاکمیەتی ئێراندایە.
لەم ساتەدا پێویستە بە پێداگری لەسەر ستراتیژی ڕووخان و رەدکردنەوەی هەرجۆرە دانوستانێک لەگەڵ رژیمی ئاخوندی بیر لە راپەرینێکی سەرانسەری بکرێتەوە و هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران بیر لە ئەڵتەرناتیڤێکی سیاسی گشتگیر و دێموکراتیک بکەنەوە. پیویستە گەلی کورد و خەڵکی ئێران بەگشتی خۆیان بۆ سەرهەڵدانێکی جەماوەریی کە کۆشکی لەرزۆکی دەسەلات بهەژێنێ ئامادە بکەن و لە کات و ساتی شیاو دا بۆ ئەو ئامانجە تێبکۆشن و لەم نیوەندەشدا تێکۆشەرانی ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستان لە ناوخۆی کوردستان زیاتر لەهەر کاتێکی تر ئـامادە بن بۆ دۆخێکی لەم چەشنە کە تێیدا هیوا وئاواتی لەمێژینەی گەلەکەمان بێتە دی.
بروخی رژیمی دیکتاتوری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی گەڵانی ئێران