هەریەک لە سەرۆکی ئۆکراین و یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتنامەیەکیان واژۆکرد بۆ پێکهێنانی دادگایەک بۆ دادگیاییکردنی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیە.یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە فشارەکانی بۆ سەر ڕووسیە بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئۆکراین، لە دوایین هەنگاودا هەریەک لە ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین و ئالان پێرس، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە بارەگای سەرەکی ئەنجومەنەکە لە فەرەنسە واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنامەیەکی هاوبەش کرد.لێدڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، کیێڤ و یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک کە دەبێتە بناغەیەک بۆ دروستکردنی داداگایەک بۆ دادگاییکردنی بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ڕووسیە ولەسەرووی هەموویانەوە ڤلادیمێر پووتین کە دەبێت لەگەڵ پەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی " تاوانی جەنگ " و هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکراین دادگایی بکرێن