وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هەر کاتێک پێویست بکات بۆ لەناوبردنی بنکە ئەتۆمی و پڕۆگرامی موشەکی رژیمی ئێران هێرشەكان بەجیاوازتر دەستپێدەكەینەوە.یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات و ڕژیمی ئێران دەست بە پڕۆگرامی ئەتۆمی یان پڕۆگرامە مووشەکییەکەی بکاتەوە ئەوا هێرشدەکەنەوە سەر ئەو وڵاتە. هاوكات، سەبارەت بە هەوڵی وڵاتەکەی بۆ کوشتنی ئاخوند خامنەیی، رێبەری رژیمی ئاخوندی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "ئەگەر بماندۆزیبایەوە، دەمانکوشت". وتیشی، "زۆر بە دوایدا گەڕاین، بەڵام هیچ دەرفەتێکمان بۆ رێکنەکەوت". وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەتا نەیاندەزانی ئەمریکا بەشداری هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەکات.