سپای ئیسرائیل شوێنێکی لە ناوچەی بوفور لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەو شوێنە بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی ئاگر و بەرگریی حیزبوڵڵا بەکارهاتووە.ئەو شوێنە بەشێک لە پرۆژەیەکی ژێرزەمینی بوو کە پێشتر لە دوای هێرشەکانی سپای ئیسرائیل لەکارکەوتبوو. بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سپای ئیسرائیل ئەو چالاکییانەی دەستنیشان کردووە کە ئاماژە بوون بۆ هەوڵەکانی حیزبوڵڵا بۆ دووبارە چاككردنەوەی ئەم ژێرخانە.کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە بوونی ئەو جۆرە سایتانە و هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەیان پێشێلکردنی ڕوونی ڕێككەوتنەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە.