.بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سامان سەید مەحموودیان تەمەن ٣٠ ساڵ و سامان کاکەمێمی تەمەن ٣١ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕ ساڵی ١٤٠٤ لە کاتی هەڵکوتانە سەر بەکرێگیراوانی دەزگای هەواڵگری ترۆریستی و بە توندوتیژی لە شاری نەقەدە گیراون.ڕۆژی سێشەممە ۳ی پووشپەڕ، چوار کەسی دیکە کە بریتی بوون لە ئەمین باشۆکی، ڕەحمان خاڵخالی، فەرهاد کانادا و کاوە قادری گیرابوون.هەتا ئێستا هیچ زانیاریەکی ورد لە هۆی گیران و چارەنوسی ناوبراوان نیەو بەدواداچوونی خانەوادەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە