ئيفی دێفرين، وتەبێژی سپای ئيسرائيل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند، بەهۆی هێرشەکانی ڕژیمی ئێرانەوە 29 هاوڵاتی سڤيل کوژراون،.وتەبێژی سپای ئيسرائيل لەوبارەیەوە ڕایگەیاند " لە کاتی ئۆپراسيۆنەکاندا، نزيکەی 530 موشەک و هەزار و 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلايەن رژیمی ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل نێردراون کە زۆرينەيان ئامانجيان ناوچەکانی نيشتەجێبوون بووە، هێزە ئاسمانی و دەرياييەکان زۆرێک لە موشەکەکانيان تێکشکاندووە، %99ـی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە نەگەيشتوونەتە وڵاتەکە".ئیفی دێفرین وتیشی "سيستمی بەرگریمان کاریگەرییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 29 هاوڵاتی سڤيل ئیسرائیلی کوژراون، زۆر کەسی دیکەش برینداربوون یان ماڵەکانیان لەدەستدا.