وەزیری دەرەوەی حکومتی ئێران هێرشی کردە سەر بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی و وتی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی حکومەتی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەرئەنجامی "ڕۆڵی خراپی" گرۆسییە.
عەباس عەراقچی وتی کە گرۆسی ئاسانکاری بۆ دەرکردنی بڕیارنامەی سیاسی دژ بە حکومەتی ئێرانی کرد و ڕێگەی خۆشکرد بۆ بۆردومانکردنی نایاسایی دامەزراوەکانمان. هەروەها پێداگری لەوە کرد کە سەردانی گرۆسی بۆ شوێنە ئەتۆمییە بۆمبڕێژکراوەکانی ڕژیمی ئێران "بە مەبەستی خراپە".