وێنەی نوێی مانگی دەستکرد لە شوێنی ئەتۆمیی فۆردۆی ڕژیمی ئێران، دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئەمریکا، دەریدەخا كە ئامێری قورس، لەوانە بولدۆزەر و لۆدیرخەریكی پاككردنەوەی شوێنی تەقینەوەکانن. شرۆڤەکارێکی سەربازی ڕایگەیاندووە؛، “پێدەچێت ڕژیمی ئێران کار لەسەر پاککردنەوەی پاشماوەی هێرشەکە و هەڵسەنگاندنی زیانەکان و گەڕاندنەوەی دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە ژێرزەمینییەکە بكات”. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە وێنەکانی مانگی دەستکردی شوێنی نەتەنزیش نیشانەکانی چالاکیی هاوشێوەی لێ دەبینرێت، هەرچەندە پێدەچێت زیانەکانی فۆردۆ زۆر قورستر بن.