بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، لە هێرشەکەیاندا بۆسەر ڕژیمی ئێران ١١ زانای ئەتۆمی و ٣٠ بەرپرسی پلە باڵای ئەمنیان ئەو دەسەڵاتەیان کوشتووە. بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە؛ لەماوەی ١٢ ڕۆژی جەنگ دژی ڕژیمی ئێران، ئیسرائیل توانیویەتی لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا ١١ زانای ئەتۆمی و ٣٠ بەرپرسی پلە باڵای ڕژیمی ئێران بکوژێت. بەگوێرەی ڕۆیتەرز، ئیسرائیل ٩٠٠ ئامانجی جۆراوجۆری لەناو خاکی ئێراندا پێکاوە، هەروەها توانیویەتی زیان بە سیستەمی مووشەکیی ڕژیمی ئێران بگەیەنێت و ژمارەیەکی زۆر سەکۆی هەڵدانی مووشەک تێکبشکێنێت.