سێ‌شه‌مه 

10 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بكاتەوە هێرش دەکەینەو سەری

ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بكاتەوە هێرش دەکەینەو سەری
خبات میدیا

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ڕژیمی ئێران دەكات ئەگەر وەك خۆی دەڵێ "ئەو ڕژیمە بیر لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بكاتەوە".هەروها ڕایگەیاند: ئەگەرڕژیمی ئێران جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم بیر لە هێرشكردنەسەری دەكەمەوە.لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وتیشی:حکومتی ئێران نیازی بە كۆبوونەوە هەیە، وەك خۆیشتان دەزانن دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وێران بوون.سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش دا ئەو ڕێگریی لە کوشتنی ئاخوند خامنەیی ڕێبەری باڵای ڕژیمی ئاخوندی ئێران كردووە و وتیشی: دوابەدوای قسەكانی خامنەیی لەبارەی سەركەوتنی لە جەنگەكەدا كاركردن بە سوک كردنی سزاكانی سەر ڕژیمم ڕاگرتووە.ترەمپ قسەكانی خامنەییشی تایبەت بە سەركەوتنی وڵاتەكەی لە جەنگدا بە "درۆ" ناوبرد

2 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بكاتەوە هێرش دەکەینەو سەری

ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بكاتەوە هێرش دەکەینەو سەری



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن