سێ‌شه‌مه 

10 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چەواشەکاری ڕژیم لە بەڵگەی ساختە بۆ تۆمەتبارانی موساد

چەواشەکاری ڕژیم لە بەڵگەی ساختە بۆ تۆمەتبارانی موساد
خبات میدیا

کەناڵی فرانس 24 بڵاویکردەوە، هەرچەندە حکومتی ئێران گیرانی سەدان هەولاتی بەتۆمەتی لکێندراوی هاوکاریکردن لەگەڵ موسادی ئیسرائیل لە ئێران و دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی چەکەکانیان ڕاگەیاندووە، بەڵام بە پشکنینی ڕوونی ئەو چەکانە کە لە بەڵگەنامەکانی حکومەتدا بڵاوکراونەتەوە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هیچ کامیان لە ئیسرائیل دروست نەکراون. ڕۆژنامەکە نووسیویەتی حکومتی ئێڕان هەوڵ دەدات گیرانی کەسانێک بەناو جاسوسی مۆساد و دۆزینەوەی چەکی پەیوەندیدار بەوانەوە سەرکەوتوو دەربخات. بەڵام پێدەچێت بانگەشەی “دۆزینەوەی چەک” و “گیرانی کەسانی سەر بە مۆساد” درۆ بێت، چونکە هیچ بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراو و سەربەخۆ بۆ ڕاگەیندنی ئەو تۆمەتانە پێشکەش نەکراوە. دوای هێرشەکەی ئیسرائیل، بەڵگەنامەکانی حکومەت وێنەی ئەو ئۆتۆمبێل و کەلوپەلانەی بڵاوکردەو کە بە وتەی خۆیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلدا بەکارهێنراون.بەڵام دەزگای ئاسایشی حکومتی ئێران هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراوی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی چەکەکانەوە پێش ئەوەی لەلایەن ئەو کەسانەی بە جاسوسی موساد ناویان دەبات، بەکاربهێنرێتی نەخستەڕوو.

2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چەواشەکاری ڕژیم لە بەڵگەی ساختە بۆ تۆمەتبارانی موساد

چەواشەکاری ڕژیم لە بەڵگەی ساختە بۆ تۆمەتبارانی موساد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن