ڕافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، زیانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی حکومەتی ئێرانی لە هێرشەکانی ئەمریکادا بە "زۆر جددی" وەسف کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ڕژیمی ئێران توانای هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە چەند سانتریفیوژ بكاتەوە.ڕافایل گرووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز کە دەقەكەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە زیانەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان لە هێرشەکانی ئەمریکادا "زۆر جددی بوون"، بەڵام هێشتا بەشێک لەو دامەزراوانە ماونەتەوە.