وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك لە كه‌ناراوه‌كان، باخچه گشتییه‌كان، وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، مه‌له‌وانگه‌كان، یاریگه‌كان و به‌رده‌م قوتابخانه‌كاندا جگەرە بكێشێت، به فه‌رمی سزا ده‌درێت. هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی بكات، به بڕی 135 بۆ 750 یۆرۆ سزای دارایی دەدرێت
ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، 75 هه‌زار كه‌س ساڵانه له‌و وڵاته به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌مرن، هاوكات سێ تاوه‌كوو پێنج هه‌زاری دیكه به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی كه‌سانی ترەوە، ده‌مرن.ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا سەرەنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ڕۆژانه 25 هه‌زار له‌و وڵاته كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 75 ساڵه، جگه‌ره ده‌كێشن