تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"، بڵاوی كرده‌وه، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئەتۆمی به‌رانبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر رژیمی ئاخۆندی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رژیم كۆ دەبێتەوە.ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له چوارچێوه‌ی هەوڵە دیپلۆماتییه‌كانه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتن ورژیمی ئێران و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ گفتوگۆ و دانوستانی ڕاسته‌وخۆ . پێشتر عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی ئێران ئاماده‌یی خۆی به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دووپات كردبووه‌وه