دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس" ناڕەزایەتی خۆی بۆ دادگایکردنی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەتۆمەتی گەندەڵی دەربڕى و رایگەیاند، ناتوانن لە ئاستی ئەو تۆمەتانە بێدەنگبن.ترەمپ، نووسیویەتی، نەتانیاهوو پاڵەوانی جەنگە و هاوکار و پشتیوانی ئەمریکا بووە بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی حکومەتی ئێران و تۆمارکردنی سەرکەوتنی گەورە، بەڵام ئەو بە تۆمەتی بێ بنەما رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.