دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: لەڕاستیدا دوای جەنگ کارم بۆ ئەوە دەکرد سزاکانی سەر رژیمی ئێران هەڵبگیرێن و هەندێک شتی باشیش بۆ رژیمی ئێران بکەم بەجۆرێک دەرفەتێکی باش بوو، بۆ ئەوەی بەخێرایی دۆخی باش ببێتەوە، بەڵام لە لایان رژیمی ئاخۆندیەوە پەیامێکی پڕ لە ڕق و کینەم بۆهات، بۆیە منیش زوو پەشیمان بوومەوە لەو شتە باشانەی دەمویست بۆ ئەو رژیمە بکەم.ترەمپ بە ئاخۆند خامێنەیی وت، لە مردنێکی حەتمی ڕزگارم کردیت، لەدوای قسەکانت، کار کردنم بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر رژیمی ئێران ڕاگرت. بیر لەوە دەکەمەوە ئەگەر رژیمی ئێران ئۆرانیۆم بپیتێنێ و بیگەیێنێتە ئاستێک ئەمریکا هەراسان بکات، جارێکی تر هێرش بکەمە سەر رژیمی ئێران.