وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، دەرفەتێک بۆ ئیسرائیل هاتووەتە پێشەوە کە بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمی بخاتە سەر خاکی ئیسرائیل و بۆ ئەوەش لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە گفتوگۆدایە.ئەمڕۆ گەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەرفەتێک بۆ ئیسرائیل هاتووەتە پێشەوە کە بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمی بخاتە سەر خاکی ئیسرائیل.
ئاماژەى بەوەشکردووە، مەرجی دانووستانەکان لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق و واژۆکردنی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ ئەو وڵاتە، دانپێدانانی دەسەڵاتی دیمەشقە بۆ سەروەری ئیسرائیل لەسەر بەرزاییەکانی جولان.