لە باشوری ئەوروپا هۆشداری تەندروستی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو كەوتنەوەی ئاگرەوە دەدرێت.
ماڵپەڕێكی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، هۆشداری تەندروستی و ئاگركەوتنەوە لە وڵاتانی باشوری ئەوروپا بەهۆی زیادبونی پلەكانی گەرماوە دراوەو پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی حەوتوودا پلەكانی گەرما لە هەندێك شوێن 40 پلەی سەدی تێبپەڕێنێت و ئیتاڵیا، یۆنان، فەرەنسا، ئیسپانیاو پورتەغال لەنێو ئەو وڵاتانەدان كە زیانیان بەردەكەوێت.