پێده‌چێت لیڤه‌رپوول له هه‌وڵه‌كانی بۆ بنیاتنانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی وه‌رزی ڕابردوو نه‌وه‌ستێت كاتێك نازناوی خولی بریتانیای به‌ده‌ستهێنا.
له‌م هاوینه‌دا یانه‌ی لیڤه‌رپول پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كرد بۆ به‌هێزكردنی پێگه جیاوازه‌كانی پێكهاته‌ی ئارن سلۆت.
لایڤسكۆر بڵاویكرده‌وه، پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ تا ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چوار یاریزانی كردووه، كه تێچووی 214 ملیۆن یۆرۆیه، به‌مه‌ش ده‌بێته خاوه‌نی زۆرترین خه‌رجی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا.