مێژووی پڕ لە شانازی سازمانی خەبات و ئەزمونێک لە خەبات و تێکۆشانی بێ وچان دژی ڕژیمی ئاخوندی
لە سەرەتای هاتنە سەر کاری نامەشروعی رژیمی ئاخوندی ڕێبوارانی رێگای ئازادی بە سەرکردایەتی ڕێبەری پایەبەرزی گەلی کورد ماموستا سید جلالی حسینی و پێشمەرگە فیداکارەکانی سازمانی خەبات بە پشت بەستن بە پشتیوانی جەماوەری کوردستان و بە هیزو توانا و زەبری پۆڵاینی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات، بەرامبەر بەم ڕژیمە وەستانەوە و خەتی بەرگری و پاراستنی کوردستانیان کردە ئەرکی ئینسانی و نەتەوایەتی بۆ لە ناو بردنی دەسەڵاتی خۆ سەپێنی خۆین رێژی ئاخووندی و بە تووندترین شێوە پێشیان بە دەست درێژیەکانی رژیم دەگرت بو سەر خاکی کوردستان. هەر لەو سەردەمەدا رێبەرانی سازمانی خەبات زیاتر لە چوار دەیە پێش ئیستا هەر جورە وتوو وێژ و دانیشتنیان لەگەڵ ئەو رژیمە رەد کردەوە و شوعاری دروستی روخان خوازیان بەرز کردوە کە ئێستا زوربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان گەیشتوون بەو قەناعەتە کە رژیمی ئاخووندی و ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و خوێنڕێژ پێویستە نەمێنێ و لەناو بچێ.
هەر لەو کاتەوە هەتا ئیستاش سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە راگەیاندن و پەیامی ڕوون و ئاشکرا لە میدیای فەرمی خۆیەوە بانگەواز بو یەک دەنگی و یەکریزی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئێران دەکات بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی رژیم تا باشتر بتوانین گەلەکەمان لە زوڵم و زۆرداری ئەم ڕژیمە ڕزگار بکەین و کوردستان بکەینە نموونەیەکی جوانی پێکەوە ژیان و دیموکراسی لە ناوچەکەدا. بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی وڵاتانی دەرەوە بەدەست بێنین بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. بەداخەوە تا ئێستاش ئەو کۆ دەنیگە دروست نەبووە لە بەر بەرژەوەندی حیزبی و خۆسەپێنی هندێک لایەن.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە بۆ چی دەتوانن لەگەڵ هندێک لایەن رێک بکەون کە بە هیچ شێوەیەک کوردیان وەک نەتەوە قەبووڵ نیەو تا سەر ئیسقان هەوڵیان داوە کە کورد نەبێتە خاوەنی هیچ قەواریکی سیاسی؟ ئەی بۆ ناتوانن لەگەڵ هێزە کوردیەکان رێک بکەون و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەر چاو بگرن .ئیستاش لەم هەلوومەرجەی کە دروست بووە رژیم بە تەواوی لە هەموو بۆارێکەوە لاواز بووە و هیچ دەرەتانێکی بۆ نەماوە خۆی راگرێت پێویستە هیزوو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بەنگەوازی سازمانی خەبات بە گرینگ وەرگرن و کۆدەنگێکی بە هێز دروست بکرێت لە هەموو بوارەکان دا چ سیاسی چ نیزامی کە بننە هێزیکی گەورەو شوێن دانەر و ئاوات و ئامانجەکانی خەڵکی زۆڵم لێ کراوی کوردستان وەدی بهێنن و پلانی رژیمی ئاخوندی پۆچەڵ بکەنەوە کە دەیهەۆێت کوردستان بکات بە عێراق و لبنان و سوریاو غەزە و هەموو ئێران و کوردستان کاول بکات لە پێناو سیاسەتە هەڵە و تیروریستیەکانی. جا بۆیە پێویستە لەم هەلو مەرجەدا هەموو مێتۆدەکانی خەبات دژی رژیمی ئاخوندی بەیەکەوە گرێ بدەن بۆ لەناو بردنی یەکجارکی رژیمی ئاخوندی
سەرکەوت مورادی