ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە چۆنیەتی بە ئامانجگرتنی زانایانی ئەتۆمیی ڕژیمی ئێڕان لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیلدا، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان نزیکەی لە یەک کاتدا بۆ ڕێگریکردن لە شاردنەوەی ئەوان ئەنجام دراون.بەپێی سەرچاوەکان، ئۆپەراسیۆنەکە “هێندە چاوەڕواننەکراو و ئاڵۆز بووە کە تەنانەت پلاندانەرەکانیشی ناویان لێنابوو ‘ئۆپەراسیۆنی نارنیا’، کە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی خەیاڵی داندراوە.لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، نۆ کەس کە دەیان ساڵە کاریان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران کردبوو، لە سەرەتای هێرشەکاندا کوژراون، یەکێکیان دوای حەوتویەک و کەسێکی دیکەش پێش دەستپێکردنی ئاگربەست.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، “هیڕشەکان وەک هەوڵێکی ١٥ ساڵە بۆ نەهێشتنی یەکێک لە سەروەت و سامانە ستراتیژییەکانی ڕژیمی ئێران سەیر دەکرێن: گرووپێکی نوخبەی زانایان کە لانیکەم لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کار لەسەر بەرنامەیەکی نهێنی چەکی ئەتۆمی دەکەن. ئیسرائیل لەو کاتەوە بە وردی چاودێری ئەو زانایانەی کردوە.