ئاوەند عەزیز ئاغا، وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، تەنیا لە ماوەی 1 تا 28ـی حوزەیران، 365 هەزار و 853 هاووڵاتیی ئەفغانی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ئەفغانستان.هەروەها ئاماژەی داوە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکوو ئێستا 691 هەزار و 49 کەس گەڕاونەتەوە ئەفغانستان، کە %70 یان بە زۆر نێردراونەتەوە.هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، لەگەڵ جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و رژیمی ئاخۆندی پرۆسەی گەڕانەوەی ئەفغانییەکان بۆ وڵاتەکەیان و دەرکردنیان خێراتر بووە و ڕۆژانە نزیکەی 30 هەزار کەس لە سنوور پەڕیونەتەوە ئەفغانستان.