زێلێنسکی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە هەژماری ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: سزا جیهانییەکانی سەر ڕووسیە، ئێستا دەبێت ببێتە ئەرکی سەرەکی، ڕوونیشی کردەوە، سزاکان ئامرازێکی کاریگەرن بۆ سنووردارکردنی توانا ستراتیجییەکانی ڕووسیە، هەروەها دەبێت ئەو سزایانە توندتر بن لە سنووردارکردنی تواناکانی ڕووسیە بۆ درێژەدان بە جەنگی دژ بە ئۆکراین