ئۆتۆمبێلێک لە باکووری شاری فیلادلفیای ئەمریکا تەقییەوە، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و زیانی بەر چەند ماڵێکی نزیک بە تەقینەوەکە گەیشت. هەروەها لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە ویلایەتی ئایداهۆ دوو کەس و تەقەکەری رووداوەکە کوژراون.بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی فیلادلفیا رایگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئاماژەیان بەوەشکرد، زیانێکی زۆر بەر نزیکەی پێنج ماڵی ناوچەکە کەوتووە، ژنێک کوژراوە و دوو برینداریش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە،