سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، فڕۆکەوانێکی ژن و کەشتیوانی ژن بە هاوبەشی فڕۆکەیەکی جەنگی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەڕێوەبردوە. هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێکهاتەیە پێشوەختە دیاری نەکراوە، بەڵکو هێمای پێشکەوتنە بەرەو یەکسانی ڕەگەزایەتی لە هێزی ئاسمانیدایە. سپای ئیسرائیل وردەکارییەکانی ئامانجە تایبەتەکان یان هێرشەکانی ئەو دوو ژنە تیمی فڕۆکەوانییە بڵاونەکردەوە. لە میانەی ئۆپراسیۆنی دژ بە ڕژیمی ئێران، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زیاتر لە 1500 فڕینی بە مەودای زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر لە نێوان ئیسرائیل و تاران فڕیوە، ئەمەش باڵادەستی ئاسمانی دامەزراندووە. هاوکات ڕژیمی ئێڕان ساڵانیکە بەردەوامە لەسەرکوت کردن و توندوتێژی بەرانبەر ئافرتانی ئێران و کوردستانی ئێران