بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی ڕژیمی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە تەواوی پچڕاندووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی ئێڕان پەنای بۆ تاکتیکی شێوازی جەنگی سارد بردووە.لە ڕاپۆرتی بلومبێرگدا باس لەوە دەکات کە ڕژیمی ئێران لە دوای هێرشەکانی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل و ئەمریکا بە نهێنیتر لە جاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی پەیڕەو دەکات و ئەمەش نادڵنیایی نوێی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیپلۆماسی ڕژیمی ئێران لەگەڵ واشنتۆن دروست کردووە.بلومبێرگ بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی حەوتویی ڕابردوو بە فەرمی پشکنینەکانی ڕاگرت، ڕێکخەرانی سەلامەتی ئەتۆمی ڕژیمی ئێرانیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگای ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگرتووە.