یه‌ک شه‌مه‌ 

15 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پرۆژەیەکى گەورەى میدیایی لە سووریا بە تێچوى 1.5 ملیار دۆلار جێبەجێدەکرێت

پرۆژەیەکى گەورەى میدیایی لە سووریا بە تێچوى 1.5 ملیار دۆلار جێبەجێدەکرێت
خبات میدیا

حەمزە مستەفا، وەزیرى راگەیاندنى سووریا، رایگەیاند، پرۆژەکە بە یەکەم پرۆژەى میدیایی و سینەمایی و گەشتوگوزاری لە سووریا هەژمار دەکرێت، تێچووەکەى یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و لەسەر رووبەرى دوو ملیۆن مەتر چوارگۆشە بونیاد دەنرێت.وەزیرى راگەیاندنى سووریا، ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو پرۆژەیە دەتوانێت، چوار هەزار هەلیکار دابینبکات، راشیگەیاند، دەروازەى دیمەشق هاوکارى دراماى سووریا دەبێت، خواستیشیان ئەوەیە تاکو کۆتایی ئەمساڵ 25 کارى هونەرى و میدیایی بەرهەمبهێنن، تاکو سووریاى نوێ بۆ هەموو لایەک بسەلمێنن.

4 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پرۆژەیەکى گەورەى میدیایی لە سووریا بە تێچوى 1.5 ملیار دۆلار جێبەجێدەکرێت

پرۆژەیەکى گەورەى میدیایی لە سووریا بە تێچوى 1.5 ملیار دۆلار جێبەجێدەکرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن