بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئەمریکا و لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە. بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی کۆشکی سپی دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە کاردەکەن بۆ دیاریکردنی وادەی سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا.