گرژییەکان لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مهسک، بازرگانێکی ملیاردێر بۆ ئاستێکی بێوێنە بهرزبونهتهوه، لەسەر کەمکردنەوەی باج و پڕۆژە یاسای خەرجییەکانی حکومەت کە لە کۆنگرێسدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکاندا دابەشبونێکی توند هەیە.
ترەمپ لە پۆستێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی ڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە مهسک گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی کە زۆر پشتی بە پارەی گشتی بەستوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی وەک تێسلا و سپەیس ئێکس ببهخشرێن.ترەمپ وتی، "ئیلۆن لە هەمو کەسێک لە مێژودا زیاتر یارمەتی حکومەت وەردەگرێت، بەبێ حكومهت دەبو کۆمپانیاکانی دابخات و بگەڕێتەوە باشوری ئەفریقا".