یه‌ک شه‌مه‌ 

15 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران پلانی داناوە بۆ مینڕێژکردنی گەرووی هورمز

ڕژیمی ئێران پلانی داناوە بۆ مینڕێژکردنی گەرووی هورمز
خبات میدیا

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە کە ڕژیمی ئێران لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا مینی دەریایی لە کەشتیەکانی کەنداوی فارس بارکردووە. ئەو هەنگاوەی ڕژیمی ئێران دوای هێرشی مووشەکی ئیسرائیل دێت و ئەگەری ئەوە زیاتر بوو کە ڕژیمی ئێران هەوڵی داخستنی گەرووی هورمز بدات. سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئەو هەنگاوانەیان دەستنیشان کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا مینەکان جێگیر نەکراون. ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت، کاتی وردی ئۆپەراسیۆنەکە ڕوون نییە. ئەم هەنگاوانە وەک ئامادەکاری ڕژیمی ئێران بۆ پەرەپێدانی قەیرانەکان سەیر دەکرێت.

4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران پلانی داناوە بۆ مینڕێژکردنی گەرووی هورمز

ڕژیمی ئێران پلانی داناوە بۆ مینڕێژکردنی گەرووی هورمز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن