مۆساد لە درێژەی هەڵمەتی ئۆنلاین دژی ڕژیمی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی فارسی ڕایگەیاند کە فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە "بە وردی" دەناسێت.ئەم وەڵامە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند کە بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان ناسنامەی ئەو فەرماندەیە ڕاناگەیەندرێت.موساد لەکاتی بانگهێشتکردنی بەکارهێنەرانی ئێرانی بۆ پێشبینیکردنی ناوی فەرماندە نوێیەکە، نووسیویەتی: بەداخەوە ئەو جۆرە زانیارییە سەرەتاییە لە گەلی ئێران شاردراوەتەوە.غوڵامعەلی ڕەشید و عەلی شادمانی، دوو فەرماندەی پێشووی بارەگاکە کە بەرپرسی شەڕن، مانگی ڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.موساد لە پەیامێکی جیادا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە عەلی خامنەیی ڕازی بووە بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەو بڕیارەی بە "سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمی ئێران" ناوبرد.