تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆگای یارییە ئاگرینەکان لە ناوچەی یۆلۆ لە باکووری کالیفۆرنیا، ڕووی دا و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە و چۆڵکردنی ناوچەکە و دوکەڵی تۆخ ئاسمانی شارۆچکەکەی گرتووەتەوە.میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی کالیفۆرنیا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان داوە، هاوکات فەرمانگەی خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکانی یۆلۆ کاونتی، ڕایگەیاند، ئاگر لە شوێنێکی یارییە ئاگرینەکان کەوتۆتەوە و ئاماژەیداوە،هۆی ڕووداوەکە نادیارە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەن و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی گیانی و ماددی نەزانراوە.