دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجەکانی ئاگربەست بۆ ماوەی (60) رۆژ لە کەرتی غەززەو، هەموو لایەنەکان کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەو ماوەیەدا.ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: رەزامەندی تەلئەبیب دوای ئەوە هاتووە، تیمەکەی رۆژی سێشەممە كۆبونەوەیەکی درێژو بەرهەمداریان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان ئەنجامداوە، هیواشی خواست حەماس ئەو پێشنیارە قبوڵ بکات، وەك خۆی وتی، بۆ چاکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.