کریملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئێوارەى ئەمڕۆ سێ شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیە و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدراوە، ئەمەش یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیانە لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ەوە.لە میانەی گفتوگۆکەدا، سەرۆکی ڕووسیا پیداگریی لەوە کردەوە کە ململانێی ئۆکراین "ئەنجامی ڕاستەوخۆی" سیاسەتەکانی ڕۆژئاوایە، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژئاوا ساڵانێکە کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئۆکراین بکەن بە پلاتفۆرمێکی دژە ڕووسیە، ئەمەش دوژمنایەتییەکانی ئێستا درێژدەکاتەوە. کریملین لە زاری پوتینەوە نووسیویەتی، ململانێی ئۆکراین دەرئەنجامێکی سروشتی سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە کە ساڵانێکە قازانجە ئەمنییەکانی ڕووسیایان پشتگوێ خستووە و ئۆکراینیان کردووە بە گۆڕەپانی هەستی دژە ڕووسیا و چاویان لە پێشێلکردنی مافەکانی دانیشتوانی ڕووسی زمان کوێر کردووە.