سپای ئیسڕائیل شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتووانە لە باشووری سوریە، چوار ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی ئێرانی گرتوە.بەپێی بەیاننامەكەی سپای ئیسرائیل، ئەم کەسانە کە لە گوندەکانی بیابانی لە باشووری سوریە جێگیر بوون، لە ژێر پەردەی تۆڕەکانی نفووزی ئەمنی سەر بە سپای ترۆرستی قودس و وەزارەتی ترۆرستی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران چالاکیان دەکرد.ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هەواڵگریی پێشوەختە و ورد ئەنجامدراوە؛ بەشێک لەم زانیارییانەش لە ڕێگەی لێپرسینەوە لەگەڵ بریکارەکانی دیکەی ڕێژیمی ئێران بەدەست هاتوون. بەرپرسانی ئیسرائیل ئەم کارەیان بە بەشێک لە هەوڵەكانیان بۆ پووچەڵ كردنەوەی بەرنامە ناسەقامگیرییەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکە و کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕە تیرۆریستییەکانی پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێران وەسف کرد.