بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل "نە داوای گڵۆپی سەوزی لە ترەمپ کردووە و نە گڵۆپی سەوزی وەرگرتووە" بۆ هێرشکردنە سەرڕژیمی ئێران.ناوبراو ئاماژەی بە دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان سەرکردەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و دەشڵێت: "ئێمە لەسەر بابەتگەلێکی جۆراوجۆر هاوڕاین. هیچ کێشەیەکمان نییە. بەڵام پێویستمان بە ڕەزامەندی [ئەمریکی] نییە. [ترەمپ] تێدەگات کە ئێمە پێویستییەکی ژیانی و بوونگەراییمان هەیە."