میدیاکانی ئۆکراین و ئیسرائیل ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی "شاهد-١٣٦" کە لە دەستی سپای ڕووسیادا بوو، بە سەلامەتی بە دەستی هێزەکانی ئۆکراین كەوتووە و ئێستا لە دەستی شارەزایانی ناتۆ بۆ پشکنین و ئەندازیاریی پێچەوانە. دایە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شاهد کە لە لایەن ڕژیمی ئێران بەرهەم هێنراون و ڕادەستی ڕووسیا کراون، لە سەرەتای شەڕی ئۆکراین لە چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە ژێرخانی ئەو وڵاتەدا کەڵکیان لێ وەرگرتووە. شارەزایانی سەربازیی ڕۆژئاوا لە مێژە دەیانەوێت نموونەیەکی سالم لەم فرۆکە بێفڕۆکەوانانە بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی بە وردی شیکاری ئەو تەکنەلۆژیایە بکەن کە تێیدا بەکارهێنراون.ئێستا ناتۆ بە دەستبەسەرداگرتنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەرفەتێکی بێ وێنەی بۆ پشکنین لە ئاستی تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژیمی ئێران و هاوکارییەکانی لەگەڵ سپای ڕووسیا دۆزیوەتەوە؛ پرسێک کە دەتوانێت لێکەوتەی گرنگی ئەمنی و هەواڵگری و سیاسیی هەبێت.