فۆکس نیوز لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان نووسیویەتی کە ڕژیمی ئێران لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل نزیکەی ٣ هەزار مووشەک و لە نێوان ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ مووشەک هەڵگری هەبووە و تا کۆتایی شەڕی ١٢ ڕۆژە ئەم ژمارەیە بۆ نزیکەی هەزار بۆ ١٥٠٠ مووشەک و ١٥٠ بۆ ٢٠٠ مووشەک هەڵگر کەم بووەتەوە.ڕاپۆرتەکە لە زاری شارەزایانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا ڕژیمی ئێران هێشتا توانای بەکارهێنانی دەسەڵات و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و سەروەت و سامانی ناوچەیی ئەمریکای هەیە، دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، توانای حکومەتی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان و بەردەوام بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.