دوینی سێشەممە بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە کوردستانی ئێران رایگەیاند، "سەعات 03:00ی پاشنیوەڕۆ لە رێگەی سەرەکیی دیواندەرە دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا، لە ئەنجامدا 16 کەس بریندار بوون."هودائی وتیشی، "رووداوی یەکەم لە رێگەی نسارە – دیواندەرە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا و لە ئەنجامدا 11 کەس بریندار بوون."بە وتەی بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنە، "رووداوی دووەم لە رێگەی سەقز – دیواندەرە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پیژۆ روویدا، لە ئەنجامدا 5 کەس بریندار بوون."ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتووچۆ لە کوردستانی ئیران و ئێران دەکوژرین.بەگوێرەی دادپزیشکیی حکومتی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە کوردستانی ئیران و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ کوژراون .ئەمەش هەمووی دەگەریتەوە بۆگەندڵی حکومرانی بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندنی