کۆنگرێسی ئەمریکا پلانێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ هەڵوەشاندنەوەی 9 ملیار دۆلار یارمەتیی دەرەکی پەسەند کرد.کۆنگرێس ئەو پلانەی هەڵوەشاندەوە کە بە هۆیەوە بڕیار بوو 9 ملیار دۆلار لە یارمەتی دەرەکی و میدیای گشتیدا خەرج بکرێت و ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵییەکان.ترەمپ دەیەوێت بڕی یەک ترلیۆن دۆلار لە خەرجییەکانی ساڵانە کەم بکاتەوە و پێشتر ئیلۆن مەسکی بۆ ئەم مەبەستە دانا بوو، بەڵام مەسک لە ئیدارەکەی ترەمپ جیابوویەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ پێشوازیی لە دەنگدانەکەی کۆنگرێس کرد و ڕایگەیاند "چل ساڵ کۆمارییەکان هەوڵی ئەمە دەدەن و شکستیان هێناوە، بەڵام چیدی شکست ناهێنن. ئەمە شتێکی گەورەیە."