وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە قسەی کردووە، باسیان لە رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە پاریس لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری سوریە کردووە و پشتیوانیی فەرەنسای بۆ "گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد" ڕاگەیاند. اگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریە و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریە کۆبووەوە، "ئەمڕۆ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پەیوەندی بە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدەوە کرد." وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، "لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پاریس، دانوستاندن لەنێوان حکومەتی راگوزەری سوریە و هێزەکانی سوریەی دیموکرات دەکرێ بە ئامانجی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی 10ی ئادار لە ژێر سەرپەرشتیی فەرەنسا و ئەمریکا."