لە ناوەڕاستی قەیرانی کەمیی کارەبای وڵاتدا، وەحید یاقوبی، ئەندامی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی پۆڵا لە ئێران، ڕایگەیاند کە زۆربەی هەرەزۆری کارگەکانی پۆڵا لە سەرەتای مانگی بانەمەڕ داخراون."بە وتەی ئەو، "بە پێچەوانەی ئەو شوێنە پیشەسازییانەی کە ڕەنگە بتوانن بۆ چەند ڕۆژێک کارەبا بەکاربهێنن، پۆڵا سازەکان لە سەرەتای مانگی بانەمەڕ ڕووبەڕووی سنووردارکردنی لەسەدا 90 بوونەتەوە و ئێستا تەنها لەسەدا دوو بۆ سێ کارەبا وەردەگرن؛ ئەم بڕە تەنانەت بەس نییە بۆ دابینکردنی ڕووناکی بۆ ڕێڕەوی کارگەکان".